بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە: عێراق یەکەم وێستگەی سەرئاو بۆ هاوردەکردنی غازی سروشتی لەدەست دەدات
  2026-05-08     

بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی "ئیندێکس بۆکس"ی تایبەتمەند بە بازاڕەکانی وزە بڵاویکردووەتەوە، ​کۆمپانیای "ئێکسێلێرەیت ئێنێرجی"ی ئەمریکی بڕیاریداوە یەکەی نوێی وێستگەی غازی شلی سەر ئاو لە ئوردن بخاتە کار، بە گرێبەستێک کە بۆ ماوەی نۆ مانگ لەگەڵ کۆمپانیای نیشتمانیی کارەبای ئوردنی (NEPCO) درێژەی دەبێت، لەبری ئەوەی ئەو وێستگەیە بۆ عێراق بنێرێت، ئەمەش بەهۆی لێکەوتەکانی ململانێی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواکەوتنی خشتەی کاتیی پرۆژە عێراقییەکە.

ئاوێنە: ​پێشتریش کۆمپانیاکە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق واژۆ کردبوو بۆ پەرەپێدانی یەکەم وێستگەی سەرئاو بۆ هاوردەکردنی غازی سروشتیی شل لە بەندەری خۆرزوبێر لە پارێزگای بەسرە، لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا کە تێچووەکەی دەگاتە نزیکەی ٤٥٠ ملیۆن دۆلار.

​پرۆژەکە دروستکردنی وێستگەیەکی سەرئاوی بۆ هاوردەکردنی غازی شل، و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی دووبارە بەغازکردن و دابینکردنی غازی سروشتیی شل لەخۆدەگرێت، ئەویش بە بەکارهێنانی یەکەی عەمبارکردن و دووبارە بەغازکردنی "Hull 3407" کە لە کۆریای باشوور دروستکراوە بە توانای عەمبارکردنی ١٧٠ هەزار مەتر سێجا و توانای دووبارە بەغازکردنی کە دەگاتە یەک ملیار پێ سێجا لە ڕۆژێکدا.

​بڕیار بوو کارپێکردنی بازرگانیی پرۆژەکە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٦ دەست پێبکات، بەڵام کارپێکردنەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ دواخرا، لەگەڵ بەردەوامبوونی کارەکانی دروستکردن و ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی تایبەت بە بەندەرە عێراقییەکە.

​لە کاتێکی پێشتریشدا، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو کە یەکە سەرئاوە نوێیەکە بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکانی کارکردن و سەلامەتیی دەریایی تێپەڕاندووە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕادەستکردنی کۆتایی و جێگیرکردنی لە چوارچێوەی پرۆژەی غازی سروشتیی شلی عێراقدا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×