وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕەتیدەکاتەوە چاودێری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بکات
  2026-05-08       120       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە، کە لە بارەی چاودێریکردنی پەیوەندییەکان و سۆشیال میدیاوە بڵاوبوونەتەوە و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانە تەنیا دەنگۆن و بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

ئاوێنە: دوای ئەوەی لە سۆشیال میدیا هەواڵێک بڵاوبوویەوە، سەبارەت بە سیستەمێکی نوێی پەیوەندییەکان، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە پەسەندکراوە و چاودێری پەیوەندیی تەلەفۆنی و هەژمارەکانی سۆشیال میدیا دەکات، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە، کە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، کە بانگەشەی جێبەجێکردنی سیستەمێکی پەیوەندیی نوێ دەکەن، کە ڕێگە بە چاودێریکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی یان نامە دەدات، لە ڕێگەی واتس ئاپ، فەیسبووک، تلیگرام و ئەپڵیکەیشنەکانی تر.

وەزارەتەکە جەختی لەوەش کردەوە، کە ئەم ڕاپۆرتانە دەنگۆی بێ بنەمان و دەکەونە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بۆ هاندانی دڵەڕاوکێ و چەواشەکردنی ڕای گشتی دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×