موسهننا ئهمین، سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتو له پهرلهمانی عێراق رایدهگهیهنێت، وهفدی هەڵوێست و كۆمهڵ و یهكگرتو چونە لای بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا بۆ ئەوەی پێی بڵێن ناكرێت لەسەر حسابی ئێمە وەزارەت بدرێت بە نهوهی نوێ. دهشڵێت، وەفدەكەمان هەڵەیكرد لەگەڵ وەفدی یەكێتی چونە لای مالیكی، بهڵام "جەماوەری ئێمە ئەوەندە هەستیارنییە بەم بابەتە تا داوای لێبوردن بكەین."
ئاوێنه: موسەننا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق به روداوی وت، دوای ئەوەی زانرا یەكێتی خەریكە پۆستی وەزارەت بۆ نەوەی نوێ وەردەگرێت، هەڵوێست و یەكگرتو و كۆمەڵ چونە لای بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا بۆ ئەوەی پێی بڵێن ئێمە 10 كورسین و نەوەی نوێ سێ كورسییە، بۆیە وەزارەت شایستەی ئێمەیە، ناكرێت لەسەر حسابی ئێمە وەزارەت بدرێت بەوان.
موسەننا ئەمین راشیگەیاند،، دوای ئەوەی وەفدەكەی هەڵوێست و یەكگرتو و كۆمەڵ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆبونەوە، دواتر پێكەوە چونەتە كۆبونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە هەڵەیەك بو وەفدەكەی ئێمە كردی، ئێمە یەك حزب نین تا بەیەك بەوەفد بچن، دەبو چاوەڕێیان بكردایە تا وەفدەكەی یەكێتی لەكۆبونەوەكە دێتە درەوەو دواتر وەفدەكەی ئێمە بچێت.
لەبارەی ئەوەی یەكگرتوی ئیسلامی ئامادەیە هاوشێوەی هەڵوێست داوای لێبوردن بكات لەسەر ئەو هەڵەیە، موسهننا ئهمین وتی، جەماوەری ئێمە زۆر هەستیار نییە بەرامبەر ئەم بابەتەو زۆر بە كارەساتی نازانێت ئەگەر بچێت لەگەڵ حزبێكدا كۆبونەوە بكات، رەنگە جەماوەری هەڵوێست زیاد له پێویست هەستیاربن بەم بابەتانە.
موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەشكرد، نوری مالیكی لە كۆبونەوەكەدا رایگەیاندوە، لەسەر ئەو بنەمایانەی دیاریكراوە 10 كورسی هەقی وەزارەتێكی هەیەو پشتیوانی خۆیشی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەم سێ هێزە وەزارەتێك وەربگرن.
ئهوهشی وت، تائێستا وەزیرەكان دیارینەكراون تا بزانین ئێمە وەزارەتمان بەردەكەوێت یان نا.