ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌یه‌كی سی ئای ئه‌ی ئه‌مریكی، ئێران تاوه‌كو چوار مانگی دیكه‌ش به‌رگه‌ی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت.
ئاوێنه: ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ڤگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا(سی ئای ئه‌ی)، تاوه‌كو نزیكه‌ی چوار مانگی دیكه، ئێران به‌هۆی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی، روبه‌ڕوی گوشاری ئابوریی گه‌وره نابێته‌وه.
شیكردنه‌وه‌یه‌كی سی ئای ئه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ململانێی نێوان ئه‌مریكاو ئێران، به‌م نزیكانه كۆتایی نایه‌ت، وێڕای هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ بۆ كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه‌ی كه بۆ ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی، شتێكی خوازراو نییه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكایه كه ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی تارانه بۆ پێشنیاره‌كه‌ی بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ به‌رله‌وه‌ی بچنه دانوستان له‌باره‌ی پرسه مشتومڕهه‌ڵگره‌كان له‌وانه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.