په‌رله‌مانی عێراق و ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره، ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتاران ده‌چنه حه‌ج و ده‌ڵێن، ته‌نیا 29 په‌رله‌مانتار ده‌چنه حه‌ج.
ئاوێنه: فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌كاتێكدا كه زانیاری و ژماره‌ی ناڕاست له‌باره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه به‌شداری جه‌جی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن بڵاوكراونه‌ته‌وه، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ژماره‌ی دروستی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌شداری حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن، ته‌نیا 29 په‌رله‌مانتارن.
وتوشیه‌تی، به‌شێك له‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانن كه وه‌كو ئه‌ركێكی ره‌سمی بۆ به‌دواداچونی كاروباری حاجیانی عێراق و رێكاره‌كانی تایبه‌ت به وه‌رزی حه‌ج ده‌نێردرێن. به‌شێكی دیكه‌شیان مه‌رجه‌كانی حه‌جیان تێدایه‌و به‌رله‌وه‌ی ببنه په‌رله‌مانتار ناویان له تیروپشكدا بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌رچوه.
له‌لای خۆیشییه‌وه ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ره‌تكردۆته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی عێراق به‌شداری له حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ته‌نیا 29 په‌رله‌مانتار به‌شداری له حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن و به‌شێكیان ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه پێكهێنراوه و زۆربه‌یان ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقافن و ئامانج له لیژنه‌كه به‌دواداچون و هاوكاریكردنی كاری نێرده‌ی حه‌جی عێراقییه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر به‌شێك له میدیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له 100 په‌رله‌مانتاری عێراق به‌شداری له حه‌ج ده‌كه‌ن.