بڕ‌یاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نانه‌وتی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا به‌دغا موچه بنێرێت.
ئاوێنه: میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی بڵاویان كرده‌وه، بڕ‌یاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، له‌دوای ناردنی داهاتی نانه‌وتیش رێككاره‌كانی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ر‌ابردوه‌وه نوسراوی ره‌سمی بڕ‌ی داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا ناردوه، ئێستا چاوه‌ڕ‌ێی ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی فیدراڵن بۆ ئه‌وه‌ی 50%ـی داهاتی نانه‌وتیی مانگی نیسان ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی یه‌كێتی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، كۆی داهاتی نانه‌وتیی مانگی نیسانی هه‌رێم نزیكه‌ی 100 ملیار دینار بوه، له‌و بڕ‌ه‌ش نزیكه‌ی 52 ملیار دیناری بۆ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت، سه‌رجه‌م رێككاره‌كانی ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش ته‌واوبوه و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ.
میدیای پارتیش هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، بەدڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی فیدراڵ موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.