ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیركران كه شه‌وی رابردو له كه‌لار رێگرییان له پاسێكی گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب كردبو.
ئاوێنه: دوای ئه‌وه‌ی میدیا عێراقییه‌كان ڤیدیۆییه‌كیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند گه‌نجێك به ماتۆڕسكیل له شاری كه‌لار رێگری له پاسێكی گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، تۆمه‌تبارانی روداوه‌كه ده‌ستگیركران.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم وتویه‌تی"شەوی ٢٠٢٦/٥/٨ لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون توانرا لەکەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی بە ماتۆرسکیل بونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لەشاری کەلار دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە بەپێ ماددەی(٤٩٥) لەیاسایی سزادانی عێراقی."
ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "لەئێستادا تۆمەتباران ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە."