عەلی زەیدی دوو وەزیر دیاری دەکات و حەشدیش کۆتایی دێت
  2026-05-09     

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کەسێک ناکات بە جێگری خۆی کە پێشتر هیچ پۆستێکی وەزاری نەبێت و جێگرانی وەکو پێشوو بن کە وەزیری دەرەوە و نەوتە یاخود وەزیری پلاندانان. سەرچاوەیەک لەچوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێت "عەلی زەیدی وەزیری دارای و ناوخۆ وەکو خۆی دەهێڵێتەوە".

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە بەمیدیای کوردستان24ـی وت "عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، رەتیکردووەتەوە جێگری هەبێت لەکاتێکدا ئەو جێگرانە پۆستی وەزارییان نەبێت، چونکە پێیوایە ئەمە تەنیا بۆ رازیکردنی لایەنەکانە".

ئەو سەرچاوەیە لەبارەی جێگری سەرۆکوەزیرانیش، دەڵێت "عەلی زەیدی لەگەڵ ئەوەدایە جێگرانی سەرۆکوەزیران وەکوو پێشوو بن، بۆ نموونە وەزیری دەرەوە، وەزیری نەوت و وەزیری پلاندانان؛ جێگری سەرۆکوەزیران بن، واتە وەزیر ببێتە جێگری سەرۆکوەزیران نەک کەسێک تەنیا پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران بێت".

هەر بۆ ئەو پرسەیە سەرچاوەیەکی دیکە لەچوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە "لایەنەکانی شیعە پێشنیارێکیان کردووە، وەزارەتی ئاسایشی عێراق زیاد بکرێت و حەشدی شەعبی، پۆلیسی فیدراڵی و پاسەوانی سنوور سەر بەو وەزارەتە بن".

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر رێککەوتن لەسەر ئەو وەزارەتە بکرێت، ئەوا دەستەی حەشدی شەعبی نامێنێت و دەچێتە سەر وەزارەتی ئاسایشی فیدراڵی و لەژێر کۆنترۆڵی حکومەت دەبێت.

سەرچاوەکەی چوارچێوەکە ئاشکرایکرد "سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، خۆی وەزیری دارایی و وەزیری ناوخۆ دیاری دەکات".

ئەوەشی خستەروو، لایەنەکانی شیعە و سوننە دەخوازن چوار وەزارەت ئاڵوگۆڕ پێ بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بە جۆرێک وەزارەتی پیشەسازیی لای سوننەکان بیدەن بە شیعە و شیعەش وەزارەتی کشتوکاڵ بەوان بدات، هەروەها وەزارەتی وەرزش و لاوانی لای شیعە بیدەن بە سوننە و ئەوانیش وەزارەتی رۆشنبیری بە شیعە بدەن.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×