دۆخی زیندانیانی کرماشان لە مەترسیدایە
  2026-05-09       217       

دۆخی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان بەهۆی زیادبوونی ژمارەی زیندانیان و چڕکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بێبەشکراون.
 
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی فورات "ئەنەفە" بە پشتبەست بە دەنگی دەستگیرکراوانی کورد و ئێران لە ڕاپۆرتێکدا، بڵاویکردەوە، لەدوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا - ئیسرائیل و ئێران، دۆخی ناو زیندانی دیزڵئاوای کرماشان بەهۆی زیادبوونی ژمارەی زیندانیان و چڕکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان، گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە "تەواوی چاوپێکەوتنەکانی زیندانیان ڕاگیراوە و بنەماڵەکانیان لە بینینیان بێبەش کراون، هەروەها هەموو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لەژێر چاودێری و گوێگرتنی توندی ئەمنیدایە، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری دەروونی لێکەوتووەتەوە".

جێی ئاماژەیە، ڕێکخراوی دیدەبانی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەی گاردیان هۆشدارییان لە بەردەوامیی لەسێدارەدانەکان لە ناو زیندانەکانیشدا داوە، هەروەها ڕاپۆرتی ئەشکەنجەدان و نەبوونی دەرمان و ئاوی خواردنەوە بڵاوبووەتەوە، کە ژیانی زیندانیانی خستووەتە دۆخێکی کارەساتبارەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×