ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق ئیمزای له‌سه‌ر خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی چواری موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا نارد.
ئاوێنه:غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەغدا ئیمزای لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بڕی 50 ملیار‌و 292 ملیۆن و 213 هه‌زار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی نیسان بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
غالب محه‌مه‌د وتوشیه‌تی، 15 رۆژە ناردنی داهاتیان دواخست، هۆکارەکەی پەیداکردنی کەمێک پارەی زیاتر و دواخستنی موچەی مانگی پێنجە بۆ ئەوەی پێش جەژن نەیەت.