مونا یاقو، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێم ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌ردانی راگیراوان لاهور شێخ جه‌نگی و پۆڵادی برایان كردوه‌و گوێیان لێگرتون.
ئاوێنه: مونا یاقو، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، وتی، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لە کۆبونەوەیەکی فەرمیدا لەگەڵ هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە نوسینگەکەی خۆی لە سلێمانی، گفتوگۆمان لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش کرد، بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر بە هاوڵاتییان و زیاتر ئاگاداربون و پاراستنی زیاتری رەوشی مافی مرۆڤ.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وتوشیه‌تی "هەروەها سەردانی هەریەکە لە راگیراوان کاک لاهور شێخ جەنگی و کاک پۆڵادمان کرد، گوێمان لێگرتن و لە نزیکەوە بارودۆخیانمان بەسەرکردەوە لە ڕوانگەی (مافەکانی مرۆڤ)ـەوە."