سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ دابه‌زینێكی ئاسمانی نوێ له بیابانی كه‌ربه‌لا روی نه‌داوه، ئه‌و روداوه‌ی هه‌بوه له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا بوه. ده‌شڵێت، هێزه‌كانی عێراق له بیابانی كه‌ربه‌لا روبه‌ڕوی هێزێك بووه‌وه كه پشتیوانی ئاسمانی هه‌بو.
ئاوێنه: سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"هەندێک لە ئاژانس و کەناڵە ئاسمانییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە بابەتی دابەزینێكی ئاسمانی کردوە لە بیابانی کەربەلا."
مەعن وتویه‌تی"بابەتەکە پەیوەندی بە ڕوداوێکه‌وه هه‌بوه له 5/3/20206، کە هێزێکی ئەمنی و سەربازی عێراقی لەو ناوچەیە بون و لەو کاتەدا لەگەڵ مەفرەزە و هێزێکی نەناسراو و بێ مۆڵەتدا كه پشتیوانی ئاسمانی هه‌بو روبه‌ڕوبونه‌وه، کە بوە هۆی شەهیدبونی کارمەندێکی ئەمنی و برینداربونی دوانی دیکە".
ئاماژەی بەوەش کردوه "دوای ئەوە هێزە ئەمنییەکانمان بەردەوام بون لە گوشار‌و مانەوە لەو ناوچانە و ناوچەکانی دیکە، ئەو هێزانەشی ئەو کاتە توشی پێكدادان بون سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا و نەجەف بون". وتوشیه‌تی"یه‌كه سەربازییەکانمان لە ڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە ڕێنمایی و بەدواداچونی فەرماندەیی، بەردەوام بون لە پشکنینی هەمو کەرتەکانی ئۆپەراسیۆن لە سەرتاسەری عێراق و ناوچە بیابانییەکان، لە نێویاندا ئەم ناوچەیە".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"لە کاتی پرۆسەکانی پشکنین لە مانگەکانی چوار و پێنج‌دا، هیچ بونێكی ئەم هێزانە یان هەر هێزێکی تری بێ مۆڵەت و كه‌ره‌سته‌ی سەربازی ئه‌و هێزه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه." جەختیشی کردۆتەوە کە "هێزە ئەمنییەکانمان بەردەوامن لە ئەرکەکانیان و لە ئێستادا بونی هیچ هێزێكی لەو شێوەیە لەم ناوچانە یان ناوچەکانی تری عێراق نییە".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه رۆژنامەی "ۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ئێران‌دا، ئیسرائیل بنکەیەکی جەنگیی نهێنی لە عێراق بۆ شەڕی ئێران دروستکردبو و هێندەی نەمابو ئاشكرابكرێت. ئه‌م بنكه‌یه تایبەت بو بە هێزە تایبەتەكان و تیمەكانی گەڕان و رزگاركردن.