قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، سلێمانی ئازادترین شاری كوردستان و هه‌مو عێراقه. ده‌شڵێت، هیچ کەس و هێزێک حەدی ئەوەی نەبوە دەست بۆ ئازادی سلێمانی ببات.
ئاوێنه: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسدا له پاركی ئازادی له شاری سلێمانی، وتی، ئەوانەی كە لە رەخنە دەترسن ئەو هێزو كەس و لایەن و دەسەڵاتانەن، كە دژی شەفافیەتن و دژی راستییەكانن، ئەمانە دوژمنی ئازادین.
وتیشی، دوژمنێكی تریش هەیە، ئەویش ئەوانەن، كە ئازادی بە فەوزا تێگەیشتوون، لەژێر چەتری ئازادی ناو و كەرامەتی مرۆڤەكان دەشكێنن.
به‌قسه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، لەناو دەسەڵات خەڵك هەیە كە تەحەمولی رەخنە دەگرێت و ئامادەیە گفتوگۆی ئەم بابەتانەتان لەگەڵدا بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه "به هه‌مو كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه، شانازی ده‌كه‌ین كه سلێمانی ئازادترین شاری كوردستان و هه‌مو عێراقه. فەرقی سلێمانی ئەمەیە، كە گوێ لە رەخنەگران دەگرێت."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "لە شوێنێكین كە ئازادییەكەی ئەوەندە بەهێزە، هیچ کەس و هێزێک حەدی ئەوەی نەبوە دەست بۆ ئازادی سلێمانی ببات."
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وتیشی"هیچ هێز و ده‌سه‌ڵات و كه‌سێك ێك له هیچ سه‌رده‌مێكدا، به ده‌سه‌ڵاتی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دامیشه‌وه، نه‌یانتوانیوه ئازادی سلێمانی بێده‌نگ بكه‌ن. "