ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له رێوڕه‌سمێكدا له پاركی ئازادیی شاری سلێمانی، خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه رۆژنامه‌نوسی زیندانیكراو شێراون شێروان.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له رێوڕه‌سمێكدا له پاركی ئازادیی شاری سلێمانی خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه رۆژنامه‌نوسی زیندانیكراو شێروان شێروانی.
برایه‌كی شێروان شێروانی كه ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بو خه‌ڵاته‌كه‌ی شێروان شێروانی وه‌رگرت كه له‌لایه‌ن نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس ئاسۆس هه‌ردییه‌وه پێشكه‌ش كرا.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كه ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بو له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی رێزلێنان به شێروان شێروانی وتی، شێروان شێروانی غەدری لێكراوە، هەمیشە وتومە زیندان شوێنێك نییە بۆ راگەیەندنكار.