قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له یه‌كێتی، رایده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ئاماده‌ن.
ئاوێنه: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ئێمه دڵگرانین له‌وه‌ی كه ئه‌م پڕۆسه‌یه وا درێژه‌ی خایاند. ئێمه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوین به‌زوترین كات حكومه‌ت پێكبهێنرێت، ئێستاش له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ده‌بێت حكومه‌تێك پێكبهێنرێت له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت و خزمه‌ت به‌هه‌مو ناوچه‌كان بكات به‌بێ جیاوازی.
وتیشی، پێویسته حكومه‌تێك بێت كه یه‌كێتی وه‌كو هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بێت تێیدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمه ئاماده‌ین بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم. ئێمه هه‌رگیز نه‌مانهێشتوه دۆخه سیاسییه‌كه، ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیمان بوبێت یان له‌دژمان، كاریگه‌ری بكاته سه‌ر بۆچونمان بۆ پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت. بۆیه پێموایه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه شتێكی باش ده‌بێت و ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هەڵبژاردن دوبارە بێتەوە یان کابینەی دەیەم پێک‌بێت، بۆ هەردوکیان ئامادەین.