دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێرانی بۆ پێشنیاره‌كه‌ی واشنتۆن له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگ، خوێندۆته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكی كورتدا له سه‌كۆی تروس سۆشیاڵ وتی، هه‌ر ئێستا وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ناو نوێنه‌رانی ئێرانم خوێنده‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌م به‌دڵ نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه.
پێش ئه‌وه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران داخوازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌دیناهێنێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میدیای ره‌سمی ئێران بڵاویكرده‌وه كه وه‌ڵامی پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مریكایان بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ گه‌یاندۆته لایه‌نی پاكستانی. پاش ئه‌وه پاكستانیش رایگه‌یاند، وه‌ڵامه‌كه‌یان بۆ ئه‌مریكا ناردوه.