پەرلەمانتارێکی بەدر: کارنامەکەی زەیدی بێ دیدگایە و تەنیا “قسەی سەر کاغەزە”
  2026-05-11       193       

لە بەردەم ئامادەکارییەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەت، زەهرا لوقمان، ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی بەدر، ڕەخنەی توند لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەگرێت و بەرنامە وەزارییەکەی بە بێ دیدگا و “قسەی سەر کاغەز” وەسف دەکات.

​ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو کارنامەیەی خراوەتە بەردەم پەرلەمان، لێکدابڕانێکی تەواوی لەگەڵ واقیعی دۆخەکەدا هەیە و تەنیا چەند دێڕێکە لەسەر کاغەز نووسراوە.

​لەلایەکی دیکەوە، زەهرا لوقمان پێی وایە کە زەیدی شایستەی ئەو ڕاسپاردنە نەبووە، چونکە هیچ پلان و تێڕوانینێکی ڕوونی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لە قۆناغی داهاتوودا نییە. بۆ سەلماندنی ئەمەش، هێما بۆ ئەوە دەکات کە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بەرنامەی کاری پێشکەش کردووە، لە کاتێکدا هێشتا کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەکەی خۆی دیاری نەکردووە و نایانناسێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×