ڕاوێژكارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌سیكۆدا به‌رده‌وامه، تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ڕێككه‌وتن.
ئاوێنه: دكتۆر سامی جه‌لال، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند "گفتوگۆ له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی یه‌كخستنی ڕێكاره گومرگییه‌كان و تێبینییه‌كانی هه‌ردولا بەردەوامە و تا ئێستا ڕێككه‌وتن نه‌كراوە."
د.سامی جه‌لال وتیشی "گفتوگۆكان له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌سیكۆدا بۆ گەیشتن بە ڕێككه‌وتن بەردەوامن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ڕێككه‌وتنی فه‌رمی، جارێ گفتوگۆ ده‌كرێت بۆ یه‌كخستنی ڕێكاری گومرگی و ئه‌و تێبینییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاری و تێبینی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه هه‌یه و داوای جێبه‌جێكردنی تێبینی و داواكارییه‌كان ده‌كات."