وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: به‌غدا زیاتر له‌ 16 ملیار و 624 ملیۆن دینار كه‌می ناردوه‌
  2026-05-12       187       

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، گه‌یشتنی پاره‌ی پێ,یستی بۆ موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی موچه‌خۆران راگه‌یاند و ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "ئه‌م مانگه‌ش هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی رابردو، به‌غدا بڕی 16 ملیار و 624 ملیۆن و 814 هه‌زار و 478 دیناری كه‌می ناردوه‌.

 ئاوێنە: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دواین گوژمه‌ی ته‌مویلی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق كه‌ سه‌رجه‌می بڕه‌كه‌ی 961 ملیار و 736 ملیۆن دیناره‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردو له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ته‌مویلی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ بڕی 16 ملیار و 624 ملیۆن و 814 هه‌زار و 478 دیناری له‌ ته‌مویلی موچه‌ی مانگی (نیسان/4) نه‌ناردوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ شایسته‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوی خانه‌نشینانی شارستانی و سه‌ربازی.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕی 663 ملیارو 805 ملیۆن دینار وەک بەشێک لەتەمویلی موچەی مانگی (نیسان/4) خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×