بەغدا و تاران ڕێوشوێنی ئەمنیی توند دژ بە حزبە رۆژهەڵاتییەکان دەگرێتەبەر
  2026-05-12       159       

ئێران و عێراق لە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ئەمنیی هاوبەش لە بەغدا، جەختیان لەسەر زیادکردنی هەماهەنگییە ئەمنییەکان و کۆنترۆڵکردنی چالاکیی حزبە رۆژهەڵاتییەکانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

ئاوێنە: نوسینگەی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمنیی تاران و بەغدا، دۆسیەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تاوتوێ کراوە و هەردوولا لەسەر توندکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە ناوچە سنوورییەکان گەیشتنە ڕێککەوتن".

بەپێی ڕاگەیەندراوە بڵاوکراوەکە، شاندی ئێرانی ڕاپۆرتێکی لەسەر چالاکیی ئەم حیزبانە لە هەرێمی کوردستان پێشکەشکردووە و هەردوو وڵات جەختیان لەسەر بەردەوامیی هاوکارییە ئەمنییەکان بۆ ڕێگریکردن لە "جووڵە چەکدارییەکان" کردووەتەوە.

هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا بەغدا دووپاتیکردووەتەوە کە ڕێگە نادات خاکی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×