"تا پێنجشەممە کابینەی وەزاری پێشکەش نەکرێت، عەلی زەیدی شکست دەهێنێت"
  2026-05-12     

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی بەدر ئاشکرای دەکات، لەسەر دابەشکردنی وەزارەتەکان ناکۆکییە قووڵەکانی ناو ماڵی شیعە بەردەوامە و دەشڵێت "ئەگەر تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە کابینەی وزاری پێشکەش نەکرێت، عەلی زەیدی لە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتدا شکست دەهێنێت".


 
ئاوێنە: شاکر تەمیمی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر بە ئاژانسی "شەفەق نیوز"ی ڕاگەیاند "کێشەی گەورە لەنێوان لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر وەزارەتەکانی (نەوت، ناوخۆ و دارایی) هەیە و ئەوەش بووەتە هۆی دواکەوتنی ناساندنی کابینە نوێیەکە بە پەرلەمان".

وتیشی "داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەم بەرژەوەندی وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندیی حیزبی و دەستبەرداری ململانێی ئەم وەزارەتەم دەوێت و ئەو وەزارەتەم ناوێت؛ ببن".
 
تەمیمی لەلێدوانەکەیدا باسی لەوەشکرد، وەزارەتی ناوخۆ پشکی فراکسیۆنی بەدر بووە، بەڵام بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە دەستبەرداری بوون و دوو وەزارەتی دیکەیان (گەیاندن و گواستنەوە) وەرگرتووە کە لە ئیستحقاقی سیاسی خۆیان کەمترە. بەڵام تائێستا کاندیدی ئەو دوو وەزارەتەش یەکلا نەکراونەتەوە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر "ئەگەر ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەی متمانەدان بەڕێوە نەچێت، واتای ئەوەیە لایەنی سیاسی هەن دەیانەوێت عەلی زەیدی پەک بخەن".
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×