بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرایکرد کە لەمەوبەدوا کارەکانی بانکی حەمرین دەگوازرێتەوە بۆسەر بانکی بنەسڵاوە.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت "لەچوارچێوەی سیاسەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی بانکە حکومیەکان کە ماوەی چەند مانگێکە دەستیپێکردووە، بڕیاری یەکگرتنی بانکی حەمرین لەگەڵ بانکی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر دەرچووە و لەمەودوا کارەکانی بانکی حەمرین دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسڵاوە".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لەو چوارچێوەیەشدا ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەن کە لەماوەی ڕابردوودا مووچەکانیان لە بانکی حەمرین وەرگرتووە، لەم مانگەوە مووچەکانیان دەگوازرێتەوە سەر بانکی بنەسڵاوە و دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی نیسان سەردانی بانکی بنەسڵاوە بکەن.