عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌وڵوێست جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ڕونی به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارییان وتوه، له‌رێگه‌ی پارتی و یه‌كێتییه‌وه وه‌زاره‌تییان له به‌غدا ناوێت.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست له په‌یامێكدا له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك وتی، "ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، زۆر بەڕونی پێمان وتن: لەڕێگای پارتی و یەکێتییەوە وەزارەتمان ناوێ لە بەغدا و جێگری سەرۆک وەزیرانیشمان ناوێت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "وەزارەتێک ئەوان بیدەن هی ئەوانه جا بە بەتاڵی جێی دەهێڵن یان نا."
دوێنێ سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر، وته‌بێژی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا هه‌ر سێ لایه‌نی، یه‌كگرتو، هه‌ڵوێست و كۆمه‌ڵ كه خاوه‌ن 10 كورسی په‌رله‌مانن له به‌غدا وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزارییان به‌رده‌كه‌وێت به مافی خۆیانی ده‌زانین به وه‌زاره‌تێكی وا به‌شداربن له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به‌غدا.
ئاشكراشیكرد، بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش د. رێبوار كه‌ریم له هه‌ڵوێست، كاندیدی هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌یه‌و ناوه‌كه‌یشی دراوه به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان.