په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی حقوق له په‌رله‌مانی عێراق ره‌خنه له شێوازی دیاریكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌گرێت و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بایكۆتی دانیشتنه‌كه بكه‌ن.
ئاوێنه: مقداد خه‌فاجی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی حقوق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا وتی، چۆن ده‌كرێت په‌رله‌مان متمانه بدات به حكومه‌تێك كه تاوه‌كو ئێستا ناوی ئه‌ندامانی كاندیدكراو بۆ كابینه‌كه‌و سی ڤییان نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران.
وتیشی، ئه‌مه كاره سه‌ره‌تایه‌كی "ناسه‌ركه‌وتوه" بۆ حكومه‌تی داهاتو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دیاریكردنی واده‌ی دانیشتنی متمانه‌دان به حكومه‌ت به‌رله‌وه‌ی ناو و سی ڤی كاندیدانی كابینه‌كه بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران، "سوپرایزێكی سه‌ركه‌وتو نییه."
وتیشی، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك هه‌یه بۆ بایكۆتكردنی دانیشتنی متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر ناوی كاندیده‌كانی كابینه‌كه‌یان به‌دڵ نه‌بو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕه‌سمی سبه‌ی پێنجشه‌ممه دیاریكردوه وه‌كو واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی.