ناوی كاندیدانی كورد و به‌شێك له كاندیدانی سوننه‌و شیعه‌كان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئاشكراكرا كه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له په‌رله‌مان ده‌نگ به كابینه نوێیه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی بدرێت.
ئاوێنه: له پۆسته وه‌زارییه‌كاندا كورد، چوار وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌ون كه كاندیده‌كانی حزبه‌كان بۆ ئه‌و چوار وه‌زاره‌ته به‌م شێوه‌یه‌ن:
فواد حسێن، بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه له پارتی
رێباز حه‌ملان، بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له پارتی
خالید شوانی، بۆ پۆستی وه‌زیری داد له یه‌كێتی
سروه عه‌بدولواحید، بۆ پۆستی وه‌زیری ژینگه له نه‌وه‌ی نوێ
هه‌رچی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌یه كه به‌ر پێكهاته‌ی شیعه ده‌كه‌ون تاوه‌كو ئێستا ناوی ئه‌م كاندیدانه به‌ڕه‌سمی راگه‌یه‌ندراون:
باسم محه‌مه‌د، بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وت له هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان(هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سودانی.)
فالیح ساری، بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی، له ره‌وتی حیكمه (ره‌وته‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم)
سه‌فا كه‌نانی، بۆ پۆستی وه‌زیری لاوان و وه‌رزش، له ره‌وتی حیكمه (ره‌وته‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم)
هه‌رچی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شه كه به‌ر پێكهاته‌ی سوننه ده‌كه‌ون تاوه‌كو ئێستا ناوی ئه‌م كاندیدانه به‌ڕه‌سمی راگه‌یه‌ندراون:
محه‌مه‌د نوری كه‌ربولی، بۆ پۆستی وه‌زیری پیشه‌سازی له حزبی ته‌قه‌دوم (حزبه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی).
عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان، بۆ پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده له حزبی ته‌قه‌دوم (حزبه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی).
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی تایبه‌تی خۆیدا ده‌نگ به كارنامه و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق بدات.
پێشتر عه‌باس عامری، ئه‌مینداری گشتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، له كۆی 23 وه‌زاره‌ت ده‌نگ له‌سه‌ر 19 وه‌زاره‌تیان ده‌درێت.