سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگهیاند، ئەفسەرێکی ئەمنی لە شوێنی کارەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هاوکارەکانی توشی شۆک کردوە و بوەتە هۆی ئەوەی دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی.
ئاوێنە: سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ به سومەریە نیوز-ی راگهیاندوه، "ئهفسهرێك له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی بهغدا به دهمانچهكهی خۆی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان و تیمەکانی پزیشکی دادوەری گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردوه.
بهگوێرهی وتهی ئهو سهرچاوه ئهمنییه، لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ دیاریکردنی بارودۆخی ڕوداوەکە و ئایا پاڵنەری کەسی یان فشار هەبوە کە بوەتە هۆی ئەم کارە یان نا.
ئهوهشی وت، دوای روداوهكه تەرمی مردوەکە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.
فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتییە کە خزمەت بە بەغدای پایتەختی عێراق دەکات، دەکەوێتە 16 كیلۆمهتر لە رۆژئاوای ناوەندی شار لە پارێزگای بەغدا، لە ئێستادا گەورەترین و قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی عێراقە، ساڵانە نزیکەی ههشت ملیۆن سەرنشینی هەیە، گەشتەکانی بۆ زیاتر لە 35 شوێنی مەبەست پێشکەش دەکات.