ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له دوه‌مین دانیشتنی دادگاییكردنیدا كه له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه‌چو، دادوه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی بۆ عه‌جاج یان حه‌جاج ده‌ركرد.
ئاوێنە: پارێزه‌ری دۆسیه‌كه له دوای ته‌واوبونی دادگاییكردنه‌كه له‌به‌رده‌م دادگا، رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه بۆ كورد توانیمان ده‌ستكه‌وتێك پێشكه‌ش به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و قوربانیانی نوگره سه‌لمان بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه عه‌جاج دانی به هیچ شتێك‌دا نه‌ده‌نا، به‌ڵام تاوانه‌كه‌ی هێنده قێزه‌ون بو بۆ هه‌موان رونبوه‌وه كه تاوانه‌كه‌ی كردوه.
ئه‌و پارێزه‌ر رونیكرده‌وه، عه‌جاج پێشتر له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانی به هه‌مو تاوانه‌كاندا ناوه به‌بێ هیچ زۆره‌ملێیه‌ك و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك، بۆیه دان نه‌نانی به‌تاوانه‌كانیدا له دادگا هیچی له‌وه نه‌گۆڕی كه دادوه‌ر رازی ببێت به ده‌ركردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆی.
ئه‌وه‌شی وت، "ئه‌و یاسایه‌ی كه عه‌جاجی پێ سزادراوه یاسایه‌ك نیه كه شمولی ته‌مه‌ن و لێخۆشبون بكات به‌ڵكو له دوای ته‌واوبونی رێكاره یاساییه‌كان له دادگای ته‌مزیز، سزاكه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌م جه‌ژنه ده‌بێته دو جه‌ژن بۆ كورد".
عه‌جاج یان حه‌جاج ناوی (عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان) تكریتیه و یه‌كێك بو له تاوانبارانی رژێمی به‌عس كه ده‌ستی له‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان دژ به كورد به‌تایبه‌ت ئه‌نفال هه‌بوه، ئه‌مڕۆ دوه‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی به‌ڕێوه‌چو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردو دانیشتنی یه‌كه‌می دادگا ئه‌نجامدرا.