په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، متمانه‌ی به 14 وه‌زیر دا و پێنج كاندیدیشی بۆ وه‌زاره‌ته‌كان په‌سه‌ند نه‌كردن كه یه‌كێك له‌وانه‌ی په‌سه‌ند نه‌كران، رێباز حه‌ملان، كاندیدی پارتی بو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه.
ئاوێنه: له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا، دوای په‌سه‌ندكردنی كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی، 14 وه‌زاره‌ت یه‌كلایی كرانه‌وه‌و كاندیده‌كانیان متمانه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌و كاندیدانه‌ی كه متمانه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناو بونه وه‌زیر ئه‌مانه‌ن:
1.عه‌لی باسم خزه‌یر، وه‌زیری نه‌وت
2. محه‌مه‌د نوری ئه‌حمه‌د، وه‌زیری پیشه‌سازی
3. عه‌لی سه‌عد وه‌هیب، وه‌زیری كاره‌با.
4. عه‌بدولحسێن عه‌زیز، وه‌زیری ته‌ندروستی
5. سروه عه‌بدولواحید، وه‌زیری ژینگه
6. عه‌بدولڕه‌حیم جاسم، وه‌زیری كشتوكاڵ.
7. موسه‌ننا عه‌لی مه‌هدی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو
8. مسته‌فا نزار جزمعه، وه‌زیری بازرگانی
9. خالید شوانی، وه‌زیری داد
10. عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان، وه‌زیری په‌روه‌رده
11. وه‌هه‌ب سه‌لمان محه‌مه‌د، وه‌زیری گواستنه‌وه
12. فالح ساری، وه‌زیری دارایی
13. فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه
14. مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان
هه‌روه‌ها له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌م پێنج كاندیده ده‌نگی پێویست و متمانه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست نه‌هێنا
1.رێباز حه‌ملان، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
2.قاسم عه‌تا، كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ
3.عامر خوزاعی، كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی وه‌زیری خوێندنی باڵا
4.ئه‌حمه‌د نازم عه‌زاوی، كاندیدی عه‌زم بۆ پۆستی وه‌زیری پلاندانان
5.وه‌زیری رۆشنبیری
تاوه‌كو ئێستا كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری، كار، كۆچ و لاوان و هه‌روه‌ها كاندیدانی جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌خراونه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان.
پاش ئه‌وه دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵگیرا.