فالح ساری، وه‌زیری نوێی دارایی عێراق له یه‌كه‌م په‌یامیدا له‌دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به جدی كارده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و له‌گه‌ڵ په‌رۆشی ته‌واویان بۆ ده‌ست نه‌بردن بۆ قوتی هاوڵاتیان.
ئاوێنه: فالح ساری، وه‌زیری نوێی دارایی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا متمانه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له یه‌كه‌م په‌یامێكدا له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، رایگه‌یاند، سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆم ئاراستەی خوشكان و برایانی په‌رله‌مانتار دەکەم بۆ متمانه‌پێدانم، هەروەها سوپاسی جەنابی سەرۆک وەزیران دەکەم بۆ پاڵپشتی و کاندیدکردنم بۆ ئەم ئەرکە نیشتمانییە.
وه‌زیری دارایی عێراق وتوشیه‌تی، گه‌له‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه وەزارەتی دارایی بەوپه‌ڕی جیدییەت و بەرپرسیارێتی و بە هەماهەنگیی ته‌واو لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت، کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دارایی و ئابوری واقیعی بۆ تێپه‌ڕاندنی قەیرانی دارایی، لەگەڵ په‌رۆشی تەواو بۆ ده‌ست نه‌بردن بۆ قوتی هاوڵاتییان، بەجۆرێک ببێته مایه‌ی به‌دیهێنانی سەقامگیریی دارایی و پاراستنی مافی هەمو عێراقییەکان.
وه‌زیره نوێیه‌كه‌ی دارایی عێراق له په‌یامه‌كه‌یدا باسی له په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌كردوه.
چه‌ند ساتێك به‌رله‌وه‌ی متمانه به‌م وه‌زیره نوێیه بدرێت، سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد له خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ئه‌م وه‌زیری نوێیه‌وه له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، ئه‌و یەکەم دەنگی پەرلەمانیی دژ بە کورد بو.
به‌قسه‌ی سۆران عومه‌ر، فالح ساری، پەرلەمانتاری ڕەوتی حیکمە، لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی و لە کۆبونەوەکانی پەرلەمان هەر بابەتێک پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوبێت (بە به‌پارێزگابونی هەڵەبجەشەوە)، دژی بوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق وتیشی، ئێستا ئه‌م دەبێتە وەزیری دارایی ئەمە ئاماژەیەکی زۆر خراپە بۆ موچەی خەڵکی کوردستان، تەنیا ئەوەی ئیجابیە سەر بە ڕەوتی حیکمەی عەمار حەکیمە.