شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ره‌خنه‌ی توند له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌گرێت بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق و ده‌ڵێت، شتێك نه‌ماوه به‌ناوی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی هه‌یه "مه‌هزه‌له‌یه‌كی سیاسییه كه هه‌ندێك كاڵفامی سیاسی ده‌ستیان پێكردوه."
ئاوێنه: شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، له‌دوای ته‌واوبونی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كه تێیدا متمانه بۆ 14 كاندید دراو بونه وه‌زیرو چه‌ند كاندیدێكیش ره‌تكرانه‌وه له‌نێویاندا رێباز حه‌ملان، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نوسان دا.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وتی"شتێك نه‌ماوه به ناوی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ی هه‌یه مه‌هزه‌له‌یه‌كی سیاسییه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك كاڵفامی سیاسی ده‌ستیان پێكردوه كه كارێكی زۆر ناشیرینه."
وتیشی، یه‌كه‌مجاره له په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بێت كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی خۆی به‌دڵیه‌تی بۆ ده‌نگدان بخاته پێشه‌وه‌و تێیپه‌ڕێنێت و ئه‌وه‌شی نه‌یه‌وێت و بیخاته كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی لێی بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نه‌ریت وابوه كه له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانه‌وه ده‌ستپێ بكرێت.
به‌قسه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا، "ئه‌مه پیلانێكه له ئێستاوه بۆ خستنی ئه‌م حكومه‌ته‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستداوه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه جگه له كاندیدێكی پارتی، كاندیده‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا و عه‌زم خران.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ئه‌مه هه‌نگاوێكی خراپه‌و سه‌ره‌تایه‌كی زۆر قێزه‌ونه له په‌رله‌مان"