تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی و ده‌شڵێت، سه‌رۆك تره‌مپ و ئه‌مریكا ئاماده‌ن له‌نزیكه‌وه كاربكه‌ن له‌گه‌ڵ ئێوه‌و حكومه‌ته‌كه‌تان.
ئاوێنه: تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند"پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان و پەسەندکردنی حکومەتەکەی لەلایەن په‌رله‌مانه‌وه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئێمە بە سەرکردایەتییە نوێیەکەتان دڵخۆشین و چاوەڕوانی هەماهەنگین بۆ کارکردن لەسەر ئەجێندایەکی نوێ و بوێرانە کە لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانماندا بێته‌وه: بنیادنانی عێراقێکی خاوەن سەروەری، گەشەسەندو و سەقامگیر، کە لەگەڵ دراوسێکانیدا لە ئاشتیدا بێت، هەروەها هەلی کار و گەشە بۆ هەمو هاوڵاتییانی دابین بکات لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی به‌رهه‌مداری دولایەنە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکاندا."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "سەرۆک ترەمپ و وه‌زیری ده‌ره‌وه ماركۆ روبیۆ و ویلایەتە یەکگرتوەکان ئامادەن بۆ کارکردنی نزیک لەگەڵ ئێوه و حکومەتەکەتان بەمەبەستی به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجە هاوبەشەکانمان بۆ خۆشگوزەرانی گەلی عێراق و لەناوبردنی تیرۆر، کە هەمیشە به‌رده‌سته لەبەردەم پێشکەوتنی گەلدا."