ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش له‌دوای لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌شێوه‌یه‌ك كه له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 109 دۆلار و 2 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 104 دۆلار و 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌وه‌ش نرخی نه‌وت زیاتر له 3% به‌رزبوه‌وه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دانبه‌خۆداگرتنی به‌رامبه‌ر به ئێران به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و وتیشی، له‌گه‌ڵ شی جینپینگ، هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت و ده‌بێت گه‌روی هورمز بكرێته‌وه.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت نزیكه‌ی 6% و نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساس زیاتر له 7% به‌رزبونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له سایه‌ی نیگه‌رانییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاگربه‌سته لاوازه‌ی كه له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌یه.