نوجەبا: بڕگەی کۆنترۆڵکردنی چەک لە کارنامەی حکومەتی نوێ بەری مقاومە ناگرێتەوە
  2026-05-15     

لە پارێزگای بابلەوە و لە میانی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی "پەیمانی بەردەوامی"، نازم سەعدی، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بزووتنەوەی نوجەبا، پەیامێکی گرنگی ئاراستەی ناوەندە سیاسییەکان و حکومەتی نوێی عێراق کرد و ڕایگەیاند کە پرسی چەکداماڵین و کۆنترۆڵکردنی چەک لە کارنامەی حکومەتدا، بە هیچ شێوەیەک باڵەکانی بەرەی مقاوەمە ناگرێتەوە.

ئاوێنە: ​لە درێژەی لێدوانەکانیدا، نازم سەعدی ڕوونکردنەوەی زیاتری لەسەر ئەو پرسە دا و جەختی لەوە کردەوە کە، مەبەست لە دەستەواژەی "چەکی کۆنترۆڵنەکراو" و سنووردارکردنیان، تەنها ئەو چەکانە دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا هەڵگیراون و دەبنە هۆی نانەوەی پشێوی و ئاژاوەگێڕی. ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە چەکی مقاوەمە لە دەرەوەی ئەو هاوکێشەیەیە، چونکە ئەوان بوون لە سەختترین و دژوارترین قۆناغەکاندا قەڵغانێک بوون بۆ بەرگریکردن لە خاکی عێراق و مەزارگە پیرۆزەکان.

​سەبارەت بە هەڵوێستی بزووتنەوەکەیان لەسەر چوونە ناو دەسەڵات، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری نوجەبا ڕایگەیاند؛ وەک بزووتنەوەکەیان بە هیچ جۆرێک تێکەڵی پۆستە سیاسی و پەرلەمانییەکان نابن و بەشدارییان تێدا ناکەن، بەڵکو لەبری ئەوە، قورسایی خۆیان دەخەنە سەر ڕۆڵی چاودێریکردنێکی ورد بەسەر پرۆسەی سیاسییەوە، ئەمەش لەپێناو دڵنیابوونەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان و بەدیهێنانی تەواوی خواستەکانیان.

​لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەعدی باسی لە گۆڕینی ستراتیژییەتی خەباتیان کرد لە قۆناغی دوای تێکشکاندنی تیرۆردا و وتی: ئەو گەلە تێکۆشەرەی عێراق کە لە سەردەمی جەنگدا باوەشیان بۆ هێزەکانی بەرگری و چەکداران کردەوە، لە ئێستادا چاوەڕوانی جۆرێکی تر لە مقاوەمە دەکەن، کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە هەڵگیرساندنی جەنگی دژی گەندەڵی و ڕێگریکردن لەو پەراوێزخستنەی کە بۆتە هەڕەشە و مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئایندە و داهاتووی گەنجانی وڵات.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×