وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق: دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم تایبه‌ته‌و هه‌مو چاره‌سه‌رێكی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین
  2026-05-16     

باسم محمەد خزەیر، وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، دۆسییەی نه‌وتی هەرێمی كوردستان دۆسییەكی تایبەتە و هەمو چارەسەرێكی بۆ فەراهەم دەكەن. ده‌شڵێت، له‌ مانگی رابردودا عێراق ته‌نیا 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له‌ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه‌ هه‌نارده‌ كردوه‌.

ئاوێنه‌: باسم محمەد خزەیر، وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا، له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دیدگا و ستراتیژیی حکومەت جەخت لەسەر بونی سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە زیادکردنی توانای بەرھەمھێنان، ڕاهێنانی کادیرانی تەکنیکی و ئەندازیاری، و بنیادنانی باشترین ژێرخان بۆ کەرتەکانی نەوت.

ئەوەشی خستەڕو، عێراق خاوەنی سەرجەم بنه‌ماكانه‌ بۆ گەیشتن بە ئاستی پێشەنگایەتی لە بواری وزەدا، ئەوەش بەهۆی ئەو یەدەگە گەورەیەی نەوت کە هەیەتی. ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت هەوڵدەدات سەرجەم پارێزگاکان بکاتە پارێزگای بەرهەمهێنی نەوت بۆ بوژاندنەوەی دۆخی ئابورییان.

باسم خزه‌یر وتیشی، دۆخی ئێستا بەهۆی شەڕی ناوچەکەوە، سەختە، کە بوەتە هۆی داخرانی دەروازەی باشور بۆ هەناردەکردن.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، عێراق له‌ مانگی نیساندا ته‌نیا 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له‌ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه‌ هه‌نارده‌ كردوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ عێراق به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئێران، له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا له‌ كێڵگه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاسته‌وه‌ زیاتر له‌ 90 ملیۆن به‌رمیلی هه‌نارده‌ كردوه‌.

وه‌زیری نوێی نه‌وت وتیشی، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە كەركوك و بەسرە لە ملیۆنێك و (400) هەزار بەرمیل تێنپاپەڕێت.

وتیشی، بە شێوەیەكی گشتی رۆژانە (200) هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەكرێت.

باسم خزه‌یر له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا وتی، دۆسیەی هەرێمی كوردستان دۆسییەكی تایبەتە و هەمو چارەسەرێكی بۆ فەراهەم دەكەین.

به‌بڕوای وه‌زیری نوێكه‌ی نه‌وت، پێویستە پیشەسازی نەوتی لە هەرێمی كوردستان پیشەسازییەكی هاوشێوەی ناوەڕاست و باشوری عێراق بێت. وتیشی، پشتیوانی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن و زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز و نەوت.

هه‌روه‌ها وتیشی، پێداگری دەكەین لەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان هاوشێوە ناوچەكانی تری عێراق بن، ئەمە پرەنسیپی یەكسانییەو بەچڕی كاری لەسەردەكەین.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هەوڵدەدەین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیەوە بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی بگاتە 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×