پەرلەمانی عێراق تاوتوێی گەڕاندنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٣ ساڵ دەکات
  2026-05-18     

هەوڵێكی یاسایی هەیە كە تێیدا تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ بگەڕێنرێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پاكێجێك لە پڕۆژە و پێشنیازە یاساكاندایە كە لیژنەكە لە قۆناغی ئێستەدا كاری لەسەر دەكات.

ئاوێنە: محەمەد جاسم خەفاجی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، لەم خولەدا لە دیارترین ئەو یاسایانەی كاریان لەسەر دەكرێت، یاسای خزمەت و خانەنشینیی گشتییە كە گفتوگۆكانی پەرلەمان بەو ئاراستەیەن تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ بگەڕێنرێتەوە، لەگەڵ چارەسەركردنی دۆخی خاوەن ئەزموون و تواناكان بۆ ئەوەی زۆرترین كات لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا سوودیان لێ ببینرێت.

زیاتر وتی، وردەكاریی كۆتایی هەموارەكە دوای خوێندنەوەی یەكەم لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوون دەبێتەوە و پەسندكردنیشی پێوەستە بە كات، تەرخانكراوە داراییەكانی حكوومەت و ڕێككەوتنی فراكسیۆنەكان.

دەشڵێت، چەند پێشنیازێك لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ هەمواركردنی یاساكە و گەڕاندنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ پێشكەش كراون و هێشتا لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.

باسی لەوەش كرد، ئەم هەموارە دوو لایەن لەخۆ دەگرێت؛ یەكەمیان بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە كە درەنگ دامەزراون و ئەو سێ ساڵە یارمەتیدەر دەبێت بۆ تەواوكردنی مەرجەكانی خانەنشینی یان وەرگرتنی پاداشتی كۆتایی خزمەت، لایەنی دووەمیش پێوەستە بە مەترسیی كەمبوونەوەی هەلی كار بۆ گەنجان بەهۆی بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینییەوە، ئەمەش پێویستی بە دروستكردنی هاوسەنگییە لە نێوان مافی فەرمانبەران و دەرچووانی نوێدا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×