وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە دەبێت و ڕێگە بە هیچ هێرش و دەستوەردانێکی دەرەکی نادەین
  2026-05-18     

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند، یەکەم پایەی ستراتیژی بەرنامەی وەزاری بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانییە، پابەندبوونێکی پتەوی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنى چەک لە دەستی دەوڵەت و سەپاندنی سەروەری یاسا، هەروەها ڕێگە نادەین وڵاتانی دیکە هێرش بکەنە سەر عێراق و دەستوەردانى لە کاروبارى وڵاتەکەمان بکات.

ئاوێنە: سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق سەبارەت بە هەوڵی حکومەتى نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنى چەک لە دەستى دەوڵەت و پاراستنى سەروەرى خاکى عێراق، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، یەکەم پایەی ستراتیژی بەرنامەی وەزاری لە بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگەی پابەندبوونێکی پتەو بە پرسی کۆنترۆڵکردنى چەک لە دەستی دەوڵەت و سەپاندنی سەروەری یاسا، وەک هەنگاوی بنەڕەتی بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەى چەکداری لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوخۆیی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری دەوڵەت و دەستەبەرکردنی ئەمنییەت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرنامەی وەزاری ڕێکارێکی ڕێکخراوەیی توندی گرتووەتەبەر بۆ یەکخستنی بڕیاری ئەمنی و بەستنەوەی هەموو سەرچاوە و تواناکان بە سیستەمی فەرمی دەوڵەتەوە، بەپێی ئەم بڕیارە هەموو گرووپە چەکدارەکان کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی گشتی و بڕیاری یەکگرتووی ئەمنی دەوڵەتەوە.

باسی لەوەشکرد، بەرنامەی وەزاری دیدێکی تەکنەلۆژی مۆدێرنى گرتەبەر بۆ چەسپاندنی ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکان لە ڕێگەی بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان و پەرەپێدانی سیستەمی چاودێری بەپێی تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان و بەستنەوەی ئەم تەکنەلۆژییە بە ناوەندى هەواڵگەری هاوتەریبەوە کە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەکانە، هەروەها وشککردنەوەی سەرچاوەکانی داراییانە.

ڕوونی کردەوە، ئەو بژاردە دروستەی عێراق پەسەندی دەکات، ئەوەیە کە خۆی لە بەرەکانى ململانێی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دوور بخاتەوە وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوخۆی خۆی، چونکە ڕێبازى ئەمنی و سیاسی ڕێبازی دیپلۆماسی خۆپارێزی دەگرێتەبەر لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی پەیوەنییەکان بە شێوەیەکی هاوسەنگ.

لە کۆتایدا وتى: عێراق ڕێگە نادات ببێتە ناوچەیەک یان خاڵی دەستپێکردنی دەستدرێژی دژی وڵاتانی دیکە، هەروەها ڕێگەش نادەن بە دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە، بۆ ئەوەى ئاسایشی ناوخۆ لە کاردانەوەی ئەمنی و سیاسی قەیرانەکانی ناوچەکە بپارێزێت.

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×