سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوه‌وه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی خۆی بۆ چارەسەرى دۆخی چەقبەستویی سیاسی لە هەرێم خسته به‌رده‌ست. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی خسته به‌رده‌م بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی.
ئاوێنه: ئەمڕۆ دوشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، لە کۆبونەوەکەدا، دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ کراو هەردولا جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
له‌لایه‌ی خۆیشییه‌وه نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌وه وتویه‌تی، دوای راگەیاندنی دەستپێشخەری ئەمینداری گشتی یەكگرتو بۆ چارەسەری دۆخی چەقبەستویی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و ئەو ساردییەی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا هەیە، ئەمرۆ دوشەممە، سەڵاحەدین بەهادین بە یاوەری شاندێكی مەكتەبی سیاسی یه‌كگرتو، سەردانی مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد‌و دەستپێشخەرییەکه‌ی خستە بەردەم.
نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو وتوشیه‌تی، مه‌سرور بارزانی بەرێز و سوپاسەوە ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی وەرگرت و ئاماژەی بە تەنگژە و ئاستەنگەكان كرد و هاوڕابو لەسەر پێویستی هەنگاوی كرداری بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و رێكخستنەوەی ناو ماڵی خۆمان .
دوێنێش سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی كرد‌و دەستپێشخەرییەکه‌ی بۆ دەربازبون لەو چەقبەستوییە سیاسییەی کوردستان هه‌یه، خسته‌به‌رده‌می.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا "هەردولا هاوڕابون کە درێژەکێشانی دۆخی چەقبەستوی سیاسیی هەرێمی کوردستان خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان ناکات و بۆ نەهێشتنی بەربەستەکان پێویستە هەنگاوی جدی بنرێت."
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند "ئێمە وەکو یەکێتی لە ڕابردودا، هەروەها بۆ ئێستا و داهاتوش بەرەوڕوی هەر دەستپێشخەرییەک دەچین کە لە سۆنگەی دڵسۆزییەوە بێت و لە سود و بەرژەوەندیی گەلی کوردستان بێت."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه "لە سۆنگەی ئەوەی کە ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی سەرەتا دەستپێشخەرییەکەی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد، سەرۆکی یەکێتیش بڕیاری دا... لەپێناو زەمینەسازیی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری ئەو دۆخە بن و نەبنە بەشێک لە توندکردنەوەی ناکۆکییەکان."