وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئاماری كۆتایی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی رابردو بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، داهاتی نه‌وت له‌و مانگه‌دا زیاتر له 1 ملیار و 87 ملیۆن دۆلار بوه كه 339 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی هه‌رێم له مانگی نیساندا هه‌نارده كراوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی نیساندا 9 ملیۆن و 884 هه‌زارو 130 به‌رمیل بوه كه داهاته‌كه‌ی زیاتر له 1 ملیار و 87 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار بوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌نارده كراوه، 4 ملیۆن و 587 هه‌زار و 610 به‌رمیلی له نه‌وتی به‌سره بوه‌و هه‌روه‌ها 339 هه‌زار و 64 به‌رمیلی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوه و 4 ملیۆن و 957 هه‌زار و 456 به‌رمیلی له نه‌وتی كه‌ركوك بوه.