ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا نه‌رمی نواندوه له‌به‌رامبه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر چالاكی ئه‌تۆمی ئاشتیانه به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار.
ئاوێنه: ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئێرانییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا نه‌رمی نواندوه له‌وه‌ی رێگه به ئێران بدات به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر چالاكی ئه‌تۆمی ئاشتیانه به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمدا.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه باڵا ئێرانییه‌كه، تاوه‌كو ئێستا واشنتۆن ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر ئازادكردنی 25%ی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی و قۆناغ به قۆناغ.
سه‌رچاوه‌كه وتوشیه‌تی، ئێران داوای له ئه‌مریكا كردوه پێداچونه‌وه به‌و دو هه‌ڵوێسته‌یدا بكات.
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه ئێرانییه‌كه، تاران له پێشنیاره نوێیه‌كه‌دا دیسان جه‌ختی له كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به شه‌ڕ، كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز و هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ دواخستنی بابه‌ته‌كانی وه‌كو به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ گه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی دانوستان.