ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه به موشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر كه‌مپی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له ناوچه‌ی سورداش.
ئاوێنه: ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"لە درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵە، کاتژمێژ (10)ی ئەمشەو دوشەممە جارێكی دیكه بە چوار موشەک هێرش کرایە سەر مەقەرەکانی کۆمەڵە لە سورداش."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 77 موشەک و درۆن بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵەی کردوەتە ئامانج."