دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی فازڵ میرانی رایگەیاند، ئەگەر ئیرادە هەبێت دەتوانڕێت ئەم دۆخە چەقبەستۆیە تێپەڕێندرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد و لە دوای کۆبوونەوەیان، هەریەکە لە سەڵاحەدین بەهائەدین و فازڵ میرانی قسەیان بۆ رۆژنامەنووسان کرد.
لایخۆیەوە سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وتی "دڵخۆشین بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ مەسرور بارزانی و باڤڵ تاڵەبانی. کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و دڵخۆشکەربوون، لەگەڵ ئەوشدا هەندێک کاتی دەوێت و گفتوگۆی زیاتری پێویستە، ئینشەڵڵا دەستپێشخەریەکەمان ئەنجامی دەبێت".
هاوکات فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "بەهۆی دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانمان کردوون، ئەگەر ئیرادە هەبێت دەتوانڕێت ئەم دۆخە چەقبەستۆیە تێپەڕێندرێت".
وتیشی "پارتی دەیەوێت هاوکاری یەکگرتووی بکات بۆ سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە و ئەم قۆناغە تێپەڕێنین".