ئەمڕۆ سێشەممە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرەشتی دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تیایدا کۆمەڵێک بڕیاری دەکرد و بڕیاریشدا لە رۆژی سێشەممەوە پشووی جەژنی قوربان دەستپێبکات، چەند بڕیارێکیشی لە بوارەکانی کارەبا و ژینگە و گەڕانەوەی پارەی دەوڵەت لەگەڵ پەروەردە دا.
دەقی راگەیەندراوەکەی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران:
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز عەلی فالح زەیدی، سەرۆکایەتی دووەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەکات
•••••
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی دووەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تێیدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات و پێداچوونەوە بە بڕگەکانی بەرنامەی کار کرا و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە درا.
لە سەرەتای دانیشتنەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ بەدواداچوون بۆ چاککردنەوەی وێستگەکانی کارەبا و دڵنیابوون لە بەردەستبوونی سووتەمەنی و هەوڵدان بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ هاوڵاتیان.
هەروەها بەڕێزیان وەزیرە بەڕێزەکانی ڕاسپارد کە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڵاتیان لە سەرووی هەموو شتێکەوە دابنێن و گوێ لە داواکارییەکانیان بگرن و بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانیان بکەن و جەختیشی کردەوە لەسەر پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی تەواوکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە فەرمانگە حکومییەکان و کەمکردنەوەی بیرۆکراسی.
بەڕێز زەیدی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ئاراستەکردنی تیمەکانی حکومەت بۆ بەشداریکردنی هاوڵاتیان لە هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و تەندروستی و پەروەردە لە ناوچەکانیان و چاودێریکردنی بازاڕەکان و کۆنترۆڵکردنی نرخەکان لەڕێگەی چاودێری سەربەخۆوە بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری نرخی خۆراک و کاڵا سەرەکییەکان بۆ هاوڵاتیانی عێراق.
لەبواری ئامادەکردنی بەرنامەی حکومەت بەگوێرەی ئەو بەرنامە وەزارییەی کە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندی کردووە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک، بە سەرۆکایەتی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرایەری نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی ڕاوێژکاران و نوێنەری هەر وەزارەتێک، بە مەبەستی تەواوکردنی بەرنامەی حکومەت و بەرزکردنەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی.
هەروەها ئەنجومەنەکە جێبەجێکردنی بەرنامەی وردی وەزاری بەپێی کاتەکانی دیاریکراو لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەو لایەنانەی کە پەیوەست نین بە وەزارەتێکەوە پەسەند کرد، ئەم بەرنامەیە نوێنەرایەتی نەخشەڕێگا و بەڵێنێکی ئەندامانی حکومەت لەبەردەم خەڵک و ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.
سەبارەت بە پشووی جەژنی قوربان، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی کە لە ڕۆژی سێشەممە 26ی ئایارەوە تا ڕۆژی شەممە 30ی ئایار بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت بکرێتە پشووی فەرمت و ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئایار دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە، هەروەها بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممە 4ی حوزەیران لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەنجوومەنی وەزیران لە میانی دانیشتنەکەیدا میوانداری سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی و سەرۆکی سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراقی کرد، بەڕێز سەرۆک ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی کرد دەستەکە ڕاپۆرتی خۆی بە بەردەوامی سەبارەت بە دیارترین چالاکییە و دەستپێشخەرییەکانی پەیوەست بە گەڕاندنەوەی پارەی دەوڵەت پێشکەش بکات و جەختی لەوە کردەوە کە گەڕاندنەوەی پارە و داواکراوان لە پێشینەی کارەکانی دەستەکە بێت، هەروەها پێویستە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنێت بۆ فشارخستنە سەر ئەو وڵاتانەی کە داواکراوان لەخۆدەگرێت بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ لایەنە و کەرتییە نیشتمانییەکان و دادگا لەم بوارەدا.
هەروەها ەڕێزیان جەختی لەسەر پابەندبوونی دەستەکە کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی و گۆڕینی دیجیتاڵی گشتگیر لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و بە پێویستییەکی سەرەکی دەزانێت کە بەپێی پێداویستییەکانی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی گرنگە.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاراستن و باشترکردنی ژینگە و پاراستنی تەندروستی گشتی، ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەند کرد:
یەکەم/ پەسەندکردنی پێشنیارەکانی لیژنەی نیشتمانی بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی پلاستیک سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن، لە ماوەی شەش مانگ لە دوای دەرچوونی ئەم بڕیارەوە دابەشکردنی بێبەرامبەری کیسە نایلۆن لە کاتی بازاڕکردندا بە خۆڕایی قەدەغە بکرێت هەروەها لە نانەواخانە و سەموونخانەکان بەکارهێنانی قەدەغەبکرێت، و هاوردەکردنی قەدەغەبکرێت، بگۆڕدرێت بە جێگرەووی ژینگەدۆست، هەروەها باجی سەر ئەو کارگە و پیشانەی کە کیسی نایلۆن بەرهەم دەهێنن زیادبکرێت.
دووەم: ڕەزامەندیدان لەسەر سەپاندنی باجی خزمەتگوزاری ژینگەیی، کە چاودێری و هەڵسەنگاندنی ژینگەیی بۆ بەرهەمهێنەرانی کیسی نایلۆن لەخۆبگرێت و بەشێک لە داهاتەکە بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی ژینگە و بەرنامەکانی چاودێری و هۆشیاری ژینگەیی تەرخان بکرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران: سێیەم: پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ پەرەپێدانی میکانیزمەکان بۆ پشتگیریکردن و هاندانی پڕۆژەکانی ڕیسایکلکردن و گواستنەوە بۆ کیسی کاغەز و وەبەرهێنان لە پیشەسازی کاغەزدا، هەروەها وەزارەتی ژینگە هەڵمەتی هۆشیاری و پەروەردەیی ئەنجام بدات بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن.
ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابووری سەبارەت بە دیاری کردنی نرخی ڕۆنی بزوێنەری گازۆیل بۆ ماوەی (3) مانگ، بەو مەرجەی وەزارەتی نەوت توێژینەوەیەکت تەکنیکی و بازرگانی لەسەر ئەو بابەتە پێشکەش بکات.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی (1) ملیۆن تۆن گۆگرد لەلایەن وەزارەتەکانی نەوت و پیشەسازی و کانزاکانەوە بە نرخی بازاڕی نێودەوڵەتی، بەگوێرەی ڕێکار و ڕێسا پەسەندکراوە پەیوەندیدارەکان، بۆ دانەوەی قەرزی هەردوو کۆمپانی (کیبت و میسان).
ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕاسپاردەکانی تیمی دانوستانکاری سەبارەت بە لایەنە دارایی و کارگێڕییەکانی دوو گرێبەستی واژۆکراو لەگەڵ کۆماری ڤێتنام، وەک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە یەکلاکردنەوەکە پێشکەشکرا.
ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی (7ی ساڵی 2006) بۆ ئەوەی پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی گروپی کاری هاوبەش لەخۆبگرێت، بۆ دیاری کردنی ئەو کارگانەی خشت کە بە ئامانج کراون لە ناوچەی نەهرەوان بۆ ماوەی ساڵێک لە دەرچوونی ئەم بڕیارەوە بگۆڕدرێن بۆ بەکارهێنانی گازی شل، لەگەڵ پابەندبوون بە گواستنەوەی کارگەکان بۆ شوێنێکی دیکە.
لە کەرتی پەروەردەدا، ئەنجومەنی وەزیران بەدەرکردنی پرۆگرامی سکۆلەرشیپ بۆ دەرچووانی قوتابخانە بەهرەمەندەکان لە عێراق پەسەند کرد، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە جێبەجێ دەکرێت، لە بڕگەکانی مادەی 3ی ئەنجومەنی وەزیران ( 11 ساڵی 2026) بەو پێیەی بەرنامەیەکی چۆنایەتییە بناغەی دۆزینەوەی ناوەڕۆکی زانستی بەهێز دادەنێت..
لە کەرتی کارەبادا ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا وەبەرهێنانەکان کە کارەبا بەرهەمدەهێنن بۆ چوار مانگی یەکەمی وەرزی هاوینی 2026، بە هەمان مەرج و نرخەکانی پێشوو، لەگەڵ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کڕینی کارەبا بۆ هەر چوار مانگەکە و ماوەی گرێبەستەکە و وەزارەتی دارایی تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ کڕینی کارەبا دابین بکات.
هەر لە هەمان چوارچێوەدا ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕێگەدان بە وەزارەتی کارەبا بۆ واژۆکردنی هاوپێچێک بۆ گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی بەرهەمهێنەری کارەبا، بەمەش تێچووی هەر یەکەیەکی وزە کەمدەکرێتەوە بۆ نرخێکی کەمتر لە نرخی گرێبەستکراو، بە ڕێژەیی لەگەڵ زووترین وادەی کارپێکردن، لەبەرچاوگرتنی دەستبەرداربوونی کۆمپانیاکە لە تێچووی وزەی بەردەست، هەروەها ئەو بڕە پارەیەی کە بەهۆی ئەوەی کەشتییەی بەرهەمێنەری وزە لە خزمەتگوزاری دەرچووە لە ئوم قەسر خەرجکراوە، کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی ئاگەداربکرێتەوە کە کەشتییەکە لە بەندەری خۆر ئەلزوبەیر بمێنێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەیی بۆری سووتەمەنی و زیادبوونی توانای دابەشکردنی بار.
•••••
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
19ی ئایاری 2026