دابەشکردنى مووچەى مانگى ئایار لە عێراق دەستیپێکرد
  2026-05-20     

وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی دەستپێکردنی رێکارەکانی خەرجکردن و پارەدارکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم هەنگاوە کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بەو پرۆسەیە بەکۆتا گەیشتوون.

ئاوێنە: ​لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (20ی ئایار) بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە فەرمانگەی ژمێریاریی سەر بە وەزارەتەکەیان، بەپێی ئامادەکارییە پێشوەختەکان، راستەوخۆ دەستیان بە پرۆسەی دابەشکردن و خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگە کردووە.

​لە پێناو رێگریکردن لە هەر درەنگکەوتن و ئاستەنگێک، وەزارەتی دارایی فیدراڵ هۆشداری و رێنمایی ئاراستەی گشت وەزارەتەکان، فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و حکومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان کردووە. لە رێنماییەکەدا داوایان لێدەکرێت کە بە وردی پابەندی رێکارەکانی پارەدارکردنی مانگانە بن و خشتەی پەسەندکراوی مووچە وەک خۆی جێبەجێ بکەن، تاوەکو پرۆسەکە بە شێوەیەکی خێرا و بێ گرفت بەڕێوەبچێت.

​لە کاتێکدا مووچەخۆرانی عێراق دەست بە وەرگرتنی مووچەکانیان دەکەن، هێشتا چارەنووسی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێش هاتنی جەژن روون نییە. هەرچەندە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ئاشکرایکرد، کە پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ لیستی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

​بە وتەی هەمان سەرچاوەی وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتەکە لیستەکە لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان بباتە بەغدا و رۆژی دواتر رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات. بەڵام خاڵی یەکلاکەرەوە و مەرجی سەرەکی لەم پرۆسەیەدا ئەوەیە؛ ناردنی مووچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی فیدراڵی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×