وه‌زیری دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، لیستی موچه‌ی مانگی پێنج ئاماده‌یه‌و ده‌ینێرن بۆ عێراق. له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هاتنی موچه‌ی مانگی پێنج به‌ر له جه‌ژنی قوربان ده‌ڵێت، مه‌گه‌ر خوا بزانێت له به‌غدا چی ده‌گوزه‌رێت.
ئاوێنه: ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، لیستی موچه‌ی مانگی پێنج ئاماده‌یه‌و ده‌ینێرین بۆ به‌غدا.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێش جه‌ژن موچه دابه‌ش بكرێت، ئه‌و وتی، بزانین عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌دات. ئێمه هیچ كێشه‌مان نییه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا داهات به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی بینێرن بۆ به‌غدا، ئاوات شێخ جه‌ناب وتی، با مانگ ته‌واو بێت، له كۆتایی مانگ ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند داهاتمان هه‌یه. له ئێستادا دڵنیانین داهاتی ئه‌م مانگه چه‌ند ده‌بێت.
وه‌زیری دارایی كاتێك پرسیاری لێكرا كه ئه‌و وه‌كو وه‌زیر پێشبینی ده‌كات به‌ر له جه‌ژنی قوربان به‌غدا موچه بنێرێت، وتی"مه‌گه‌ر خوا بزانێت له به‌غدا چی ئه‌گوزه‌رێت." به‌ڵام وتیشی"با موچه‌خۆران دڵخۆش بن."