پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵامی مه‌ته‌ڵی ناردنی چه‌ك بۆ كورد ته‌نیا لای حكومه‌تی ئه‌مریكایه.
ئاوێنه: پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی بی بی سی فارسی، وتی، وەڵامی مەتەڵی ناردنی چەک بۆ کورد تەنیا لەلای حکومەتی ئەمەریکایە کە ئاشکرای بکەن و ڕایبگەیەنن: لەکوێ، بە کێ، چۆن، چەند، کەی؟ چەکدراوە بە کورد.
پێشەوا هەورامانی وتوشیه‌تی، ته‌نیا ئه‌مریكا ده‌توانێت راستی ئه‌م رونبكاته‌وه. ئه‌گه‌ر چه‌ك نێردراوه، ئه‌وا زانیاریی لای خۆیانه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ رۆڵێكمان له‌و پرسه‌دا نه‌بوه و به‌ته‌واوه‌تی ناردنی چه‌ك بۆ هه‌رێم ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، حکومەتی هەرێمی کوردستان دورو نزیک پەیوەندی بەم بابەتە نییە.