دوای جیابونه‌وه‌یان له هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، هه‌ردو لایه‌نی عه‌قدی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی فالح فه‌یاز و بزوتنه‌وه‌ی سومه‌ریون به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی هاوپه‌یمانییه‌كی نوێیان راگه‌یاند.
ئاوێنه: هاوپه‌یمانییه نوێكه، له‌ژێر ناوی "هاوپه‌یمانی به‌یانی نیشتمانی"دا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هه‌ریه‌كه له لایه‌نه‌كانی عه‌قدی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی سومه‌ریون و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه، دوای تاوتوێكردنی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و داخوازییه‌كان كاری سیاسی، پێكهێنانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه نوێیه راده‌گه‌یه‌نن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه، به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی حكومه‌ت و پشتیوانیكردنی یه‌كگرتویی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.
هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردۆته‌وه له‌سه‌ر په‌رۆشیان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری نیشتمانی و پشتیوانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت.