وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، لیستی موچەی مانگی ئایار و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كرێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، لیستی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگی نیسان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و سبەی پێنجشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌باره‌ی ناردنی داهاتی نانه‌وتی بۆ به‌غدا وتویه‌تی، سەبارەت بەدیاریکردنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار‌و ناردنی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، لە ڕوی ژمێریاریەوە ئەو بابەتە پەیوەستە بە ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەو تاکۆتایی مانگی ئایار‌و ناردنی سەرجەم داتا‌کان لە یەکە ژمێریارییەکانەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری، بە دیار ناکەوێت داهاتی مانگی ئایار چەندەو چەندەش پشکی حکومەتی فیدراڵە.