سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، داوای لە وەزیری دارایی عێراق کردوە پێش جەژن مووچەی هەرێم بنێردرێت، ئهویش بڕیاریداوه پێش جەژن موچە بنێرێت.
ئاوێنه: سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگهیاند، داوای لە وەزیری دارایی عێراق کردوە پێش جەژن مووچەی هەرێم بنێردرێت.
وتیشی، وهزیری دارایی عێراق بڕیاریداوه پێش جهژن موچهی موچهخۆرانی ههرێم بنێرێت.
سروه عهبدولواحید، ئاماژەی بەوەشکرد، بە فالح ساری، وەزیری دارایی عێراقی راگەیاندوە، تەنانەت ئەگەر هەرێم داهاتی ناوخۆش رادەستی بەغدا نەکات، پێویستە موچەی فەرمانبەران بنێردرێت و نەکەوێتە مەترسییەوە.
وەزیری ژینگەی عێراق پێشنیاری ئەوەشی کردوە کە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، وەزارەتی دارایی عێراق دەتوانێت بڕی ئەو داهاتە ناوخۆییەی هەرێم کە رادەست نەکراوە، لای خۆیانەوە ببڕێت، بەڵام پرۆسەی ناردنی موچەی خەڵک دوانەخرێت.