عەلی رەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، به دو درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر كه‌مپی زڕگوێزه‌ڵه له سنوری سلێمانی كه بنه‌ماڵه‌كانی حزبه‌كه‌یان له‌وێ نیشته‌جێن. ده‌شڵێت، زیانی گیانی نه‌بوه، به‌ڵام زیان به‌ر خانویه‌ك كه‌وتوه.
ئاوێنه: عەلی رەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، سه‌عات 9:11 خوله‌كی ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، به دو درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر كه‌مپی زڕگوێزه‌ڵه كه بنه‌ماڵه‌كانی حزبه‌كه‌یان له‌وێ نیشته‌جێن.
ئه‌و وتیشی، خۆشبه‌ختانه هێرشه‌كه زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام زیانی ماددی به‌ر كه‌مپه‌كه كه‌وتوه به دیاریكراوی زیان به‌ر خانویه‌ك كه‌وتوه.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج، "بانه گه‌وره"یه كه شوێنی باره‌گاكانی پێشوی كۆمه‌ڵه بوه له زڕگوێز، ئه‌و وتی، نه‌خێر زڕگوێزه‌ڵه كراوه‌ته ئامانج كه بنه‌ماڵه‌كانی حزبی لێ نیشته‌جێن و تا ئێستاش به‌شێكیان له‌وێ ماون.