ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” بڵاویکردەوە، ئەو دوو هاووڵاتییەی کە ئەمڕۆ ئێران هەواڵی لەسێدارەدانیانی بڵاوکردەوە، بەندکراوی سیاسی کوردن و خەڵکی نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەسەڵاتی داداوەری ئێران بڵاویکردەوە کە دوو کەسی بە ناوەکانی ڕامین زله و کەریم مەعروفپور لەسێدارەدا کە تۆمەتباربوون بە “پێکهێنانی گروپ بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران”.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ڕامین زلە و کەریم مەعروفپوور خەڵکی نەغەدەن و پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبی دیموکراتی کۆردستانی ئێران دەستیگیرکرابوون.
ڕوونیشیکردەوە کە لەسێدارەدانی ڕامین و کەریم” بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە و بە شێوەیەکی نهێنی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان یان مافی ئەنجامدانی دوایین چاوپێکەوتن، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا”.
ڕامین زلە ساڵی 2024 و کەریم مەعروفپوریش لە ساڵی 2021ەوە دەستگیرکرابوون.